ئەپڵ
2, ئاب 2023
دواین دەنگۆکان لەسەر زنجیرەی ئایفۆن 15

ڕۆژ بە ڕۆژ لە وادەی نمایش کردنی زنجیرەی ئایفۆن 15 نزیک دەبینەوە و دەنگۆکان تا دێت زیاتر و زیاتر دەبن لە بارەیەوە. پێگەی بلومبێرگ باس لەوە دەکات کە جۆری پرۆی زنجیرەی ئایفۆن 15 چوارچێوەی لە تیتانیۆم پێکدێت کە ئەمەش توانای بەرگەگرتنی زیاتر دەبێت و کێشی کەمترە دەبێت بەروارد بە پۆڵا. هەروەها چوارچێوەی ڕوونما بەڕێژەی یەک لەسەر سێ کەمتر دەبێتەوە.
دوگمەی بێدەنگ کردن (mute) دوگمەیەکی دیکە جێی دەگرێتەوە کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە چەند فەرمانێکی پێ ئەنجام بدەیت، هەروەها لە کۆتاییدا ماڵئاوایی لە دەرچەی ڵایتینگ دەکەین و دەرچەی Type-C جێگەی دەگرێتەوە (لەوانەشە هەر دەرچەی بارگاوی کردنەوە نەهێڵێت و تەنها بە بارگاوی کەرەوەی بێ تەل بارگاوی بکرێتەوە).
باس لەوەش دەکرێت کە نرخی مۆدێلی پرۆ ماکس تاکو 200 دۆلار یاخود زیاتر بەرزبێتەوە. هەروەها هەموو مۆدێلەکان Dynamic Island ـیان لەسەر جێگیر بکرێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.