ئینفنێکس 2, ئاب 2023

مۆبایلی Infinix GT 10 Pro بە ڕوونمای 120 هێرتز و چیپسێتی Dimensity 8050 و نرخێکی گونجاو نمایش کرا

 

ئایا دەزانیت پیشەسازی یارییە ڤیدیۆییەکان گەورەترین کەرتە لە جیهاندا بۆ کات بەسەر بردن؟ بە پێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای SuperData Research لە ساڵی 2020، پیشەسازی یارییە ڤیدیۆییەکان 8 هێندەی میوزیک و 4 هێندەی پیشەسازی فیلم بەهای هەبووە. ئێمە تەنها باسی ئەمە دەکەین بۆ پرسیاری ئەو کەسانەی کە ئەم هەموو مۆبایلەی تایبەت بە یاری کردن چییە لەم دواییەدا؟

ئەمڕۆ ئینفنێکس مۆبایلی گەیمینگی Infinix GT 10 Pro نمایش کرد. چیپسێتی MediaTek Dimensity 8050 بناغە 6 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە و جۆری ڕامەکەی لە جۆری LPDDR4x و بیرگەکەی لە جۆری UFS 3.1 ـە.

پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی Micro SD دەکات تاوەکو 1 تێرابایت، ڕاستە ناتوانیت یاری لەسەر جێگیر بکەیت بەڵام دەتوانیت وێنە و ڤیدیۆی لەسەر جێگیر بکەیت بۆ ئەوەی جێگایەکی باشتر بۆ یاری ببێتەوە، هەروەها دەتوانرێت ڕامی بە شێوەی دەستکرد لە ڕێگەی بیرگەوە تاوەکو 8 گێگابایت بۆ زیاد بکرێت.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1,080 * 2,400 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 360 هێرتز لە خۆ دەگرێت و ڕووناکی تاوەکو 900 نیتە.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات. هەروەها بڵندگۆی ستێریۆی هەیە و دەرچەی جاکیش لە خۆ دەگرێت.

بە دوو ڕەنگ بەردەست دەبێت و ڕووناک کەرەوەی Mini LED هاوشێوەی مۆبایلەکانی کۆمپانیای Nothing لە پشتەوەیدا لە خۆ دەگرێت.

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و دوو کامێرای 2 مێگاپێکسڵی قووڵی و ماکرۆشی هەیە، لەگەڵ سێڵفییەکی 32 مێگاپێکسڵی.

کار بە ڕووکاری Pure XOS 13 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 دەکات، مەبەستت لە وشەی “Pure” کە بە کوردی بە واتای “بێ خەوش دێت”، ئەوەیە کە ڕیکلام و ئەو ئەپانەی کە لەگەڵ کڕین و پێشوەختە جێگیر کراون (Pre installed apps) کەمترن بەراورد بە ڕووکارە ئاساییەکە.

 

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لە نێوان 240 بۆ 250 دۆلار دەبێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئینفنێکس Infinix
بۆچونی تۆ