گووگڵ
6, تشرینی دووەم 2023
یوتیوب دوگمەی ‘play something’ تاقی دەکاتەوە

پێدەچێت یوتیوب دوگمەی نوێی “کارپێکردنی شتێک – play something” لە ئەپی مۆبایلەکەیدا تاقیبکاتەوە کە ئاراستەت دەکات بۆ ڤیدیۆیەکی هەڕەمەکی کاتێک نازانیت سەیری چی بکەیت. بۆ یەکەمین جار ئەم تایبەتمەندییە لە لایەن پێگەی Android Police دیدەنی کرا.

پێگەی Android Police ئاماژەی بەوە کردووە ئەم دوگمەیە تەنها ڤیدیۆی کورت لە YouTube Shorts پیشان دەدات، بەڵام پێگەی The Verge ڕایگەیاند زانیاری دەست کەوتووە کە ڤیدیۆی تەواو و درێژیش کار پێدەکات. تاوەکو ئێستا دیار نییە کەی گووگڵ ئەم تایبەتمەندییە بۆ هەمووان بەردەست دەکات. ئەم تایبەتمەندییە هاوشێوەیە لەگەڵ تایبەتمەندی “Play Something” لە تۆڕی نێتفلێکس.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.