شاومی
5, ئاب 2023
بەفەرمی مۆبایلی POCO M6 Pro 5G نمایش کرا

پۆکۆ یەکەم مۆبایلی لە زنجیرەی M6 لە هیندستان نمايش كرد.
ڕوونمای مۆبایلەکە قەبارەی 6.79 ئینجە بە ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، ڕووناکی تاوەکو 550 نیتە. لە بەشی پشتەوەی کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیکسڵە و 2 مێگاپیکسڵ بۆ ماکرۆ، هەروەها 8 مێگاپیکسڵیش بۆ سێڵفییەکەی.

چیپسێتی Snapdragon 4 Gen 2 بە بناغەی 4 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات لە خۆ دەگرێت.
نرخی دەسپێکی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت بریتییە لە 133 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.