ئامێرە هەمەجۆرەکان 12, ئەیلوول 2023

بەفەرمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch 9 نمایش کرا

ئەپڵ کاتژمێری زیرەکی Apple Watch 9 نمایش کرد، چیپسێتی S9 SIP لەسەر جێگیر کراوە و %30 خێراتر کراوە. کاتژمێرەکە نەوەی دووەمی هەستەوەری Ultrawide band لە خۆ دەگرێت کە بۆ دۆزینەوەی ئامێرەکانی ئەپڵ بەشێوەیەکی باشتر کار دەکات. هەروەها ڕووناکی ڕوونمای کاتژمێرەکە دەگاتە 2,000 نیت کە دوو هێندەی نەوەی ڕابردووە.

هەروەکو کاتژمێری Apple Watch 8 هەستەوەری پێوانی پلەی گەرمی و ڕووداوی هاتووچۆ لە خۆ دەگرێت. هەروەها تایبەتمەندی Dubble-tap کە بە لێکدانی دوو پەنجەت دەتوانیت وەڵامی پەیوەندییەکان بدەیتەوە.

 

کاتژمێرەکە لە ڕۆژی 18ی ئەم مانگەدا بەردەست دەبێت بە دوو جۆر نرخ و وەشان، نرخی ئەو جۆرەی کە تەنها تایبەتمەندی GPS لە خۆ دەگرێت بریتییە لە 399 دۆلار، هەروەها ئەگەر GPS و Cellular لە خۆ بگرێت نرخی بریتییە لە 499 دۆلار.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ