ئامێرە هەمەجۆرەکان
14, ئەیلوول 2023
بیستۆکی Huawei Freebuds Pro 3 نمایش کرا

هواوەی بیستۆکی Huawei FreeBuds 3 Pro نمایش کرد، بیستۆکەکە بەهەمان شێوەی نەوەی ڕابردووی پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی Triple Adaptive EQ و LDAC و L2HC 2.0 و Hi-Res دەکات.

هواوەی تایبەتمەندی لابەری ژاوەژاو (ANC)ی بیستۆکەکەی باشتر کردووە و پاترییەکەی بەرگەی 31 کاتژمێر دەگرێت. کار بە چیپی Kirin A2 دەکات و نرخی دەستپێکی بیستۆکی Huawei Free Buds 3 Pro بریتییە لە 200 یۆرۆ و لە رۆژی 11ـی مانگی داهاتوو لە بازاڕەکانی ئەورووپا بەردەست دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.