ئێکس بۆکس 19, ئەیلوول 2023

بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی مایکرۆسۆفت چەند یارییەکی نوێی Bethesda دەردەخات کە لە نێویاندا ڕیماستەری Oblivion بوونی هەیە

 

پێش ئەوەی بکڕدرێتەوە لە لایەن مایکرۆسۆفت، ZeniMax Media خاوەن کۆمپانیاکانی Bethesda Game Studios و id Software سەرقاڵی ڕیماستەر کردنەوەی یاری The Elder Scrolls IV: Oblivion و Fallout 3 و Doom franchise بوو. ئێستا بەڵگەنامەکانی FTC v. Microsoft کە هی پرێزنتەیشنێکی مانگی 7ی ساڵی 2020 ـە ئاشکرای کردووە Bathesda لە دوای کڕینەوەشی بەردەوام بووە لە نوێکردنەوەی ئەم یاریانە و پێدەچێت لە داهاتوودا یارییەکان ڕابگەیەنرێت. بە پێی خشتەی ئەوکات ئەمە پلانی کۆمپانیاکە بووە:

The Oblivion remaster (وا دانرابوو لە ساڵی 2022 بڵاو بکرێتەوە)

Doom Year Zero and DLC(وا دانراوە ئەمساڵ بڵاو بکرێتەوە)

The Fallout 3 remaster(وا دانراوە ساڵی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە)

A sequel to Ghostwire: Tokyo (وا دانراوە ساڵی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە)

Dishonored 3 (وا دانراوە ساڵی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە).

لەگەڵ هەندێک لە یاری دیکە بە بێ بوونی ناوێکی تایبەت بۆ کۆنسۆڵ و کۆمپیوتەر کە بریتین لە:

The Indiana Jones game(وا دانرابوو لە ساڵی 2022 بڵاو بکرێتەوە)

Project Kestrel (وا دانراوە ئەمساڵ بڵاو بکرێتەوە)

Project Platinum (وادەی بڵاو کردنەوەی ئاشکرا نەکراوە)

لەبیرت بێت ئەم زانیارییانە دەگەڕێنەوە بۆ 3 ساڵ پێش ئێستا و پێدەچێت پاش کڕینی Bathesda لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە لە مانگی 3ی ساڵی 2021 پلانەکان گۆڕانکاریان بەسەردا هاتبێت.

هەمان ئەم بەڵگەنامانە ئاماژە بەوەش دەکەن ساڵی داهاتوو مایکرۆسۆفت هەردوو کۆنسۆڵی Xbox Series X و Xbox SeriesS نوێ دەکاتەوە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ