ئامێرە هەمەجۆرەکان
26, ئەیلوول 2023
بڕاندی CMF سەر بە کۆمپانیای Nothing یەکەمین بەرهەمەکانی نمایش کرد

کۆمپانیای Nothing لە مانگی هەشتی ئەمساڵ بڕاندی CMFـی ڕاگەیاند کە تایبەت دەبێت بە دورستکردنی بەرهەمی نرخ هەرزان، ئەمڕۆش بڕاندەکە یەکەمین بەرهەمەکانی نمایش کرد کە بریتییە لە بیستۆکێکی بێ تەل و کەلەیەکی بارگاوی کەرەوە.
بیستۆکی CMF Buds Pro
لە ڕووی دیزاینەوە هیچ لە بیستۆکەکانی کۆمپانیای Nothing ناکات کە شەفافن. پشتگیری لە تایبەتمەدندی لابەری ژاوە ژاو (ANC) دەکات تاوەکو 45db دەنگەکان کەم دەکاتەوە. پاترییەکەی بەرگەی 11 کاتژمێر لە کارکردن دەگرێت بە بێ کار پێکردنی تایبەتمەندی ANC و بەرگەی 39 کاتژمێر دەگرێت بە بەرگەکەیەوە، هەروەها بە 10 خولەک بارگاوی کردنەوە دەتوانیت تاوەکو 5 پێنج کاتژمێر کاری پێ بکەیت. پشتگیری لە ئەپی Nothing Xـیش دەکات کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە ڕیکخستی بیستۆکەکە دەست کاری بکەیت. نرخی بیستۆکەکە بریتییە لە 49 دۆلار.

کەلەسەری بارگاوی کردنەوەی CMF Power 65W GaN Charger
بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت و خێراییەکەی دەگاتە 65 وات و هەرزانترین بەرهەمی بڕاندەکەیە لە ئێستادا کە نرخی تەنها 39 دۆلارە، سێ دەرچەش لە خۆ دەگرێت کە دوو دەرچەی USB-C و یەک دەرچەی USB-A. کاتێکی دیاری کراو بۆ بەردەست بوونی بەرهەمەکان دیاری نەکراوە تاوەکو ئێستا بەڵام لە کۆتایی ئەم مانگە بەردەست دەبێت.

موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.