ویندۆز
1, ئازار 2024
توانای بەکارهێنانی کامێرای مۆبایل وەک وێبکام لەسەر ویندۆز بەردەست دەبێت بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران

پاش ئەوەی ئەپڵ تایبەتمەندی بەکارهێنانی کامێرای ئایفۆنی وەک وێبکامێک بۆ ماک بەردەست خست، بەدوایدا مایکرۆسۆفت هەمان کار ئەنجام دەدات.
مایکرۆسۆفت تایبەتمەندی بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلەکانی ئەندرۆیدی بۆ بەکارهێنەرانی Windows Insiders لە وەشانی Windows 11 بەردەست کرد و لە ماوەی داهاتوودا بۆ تەواوی بەکارهێنەرانی ویندۆز 11ی بەردەست دەکات.
لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییە، دەتوانیت سوود ببینیت لە کواڵیتی بەرزی کامێرای مۆبایلەکەت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت بە ئاسانی. هەندێک لەو بەشانەی کە لەم تایبەتمەندییەدا بوونی هەیە بریتییە لە توانای گۆڕین لە نێوان کامێرای پشتەوە و پێشەوە، وەستاندنی پەخش لە کاتی پچڕانەکاندا، وە بەکارهێنانی ئیفێکتەکانی مۆبایلەکەت (بۆ نموونە ئیفێکتی HDR).

بۆ کارکردنی ئەم تایبەتمەندییە، دەبێت وەشانی مۆبایلەکەت لە ئەندرۆید 9 و دواتر و وەشانی ئەپی Link to Windows لە 1.24012 و دواتر بێت.

بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە، دەبێت بچیتە بەشی Settings پاشان Bluetooth & devices پاشان “Manage devices” هەڵیبژێریت و ڕێگە بە کۆمپیوتەرەکەت بدەیت دەستگەیشتنی هەبێت بۆ مۆبایلەکەت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.