مایکرۆسۆفت 1, تشرینی یەکەم 2023

بەکارهێنانی نەخشە بە شێوەی دەرهێڵ لە ویندۆز 11 لە کۆتایی ئەمساڵ دەوەستێندرێت

 

مایکرۆسۆفت یەکێکی دیکە لە خزمەتگوزارییەکانی لە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی پێدەهێنێت و ڕادەگرێت. ئێستا کاتێک ئەپی Maps(نەخشە) لە ویندۆز 11 دەکەیتەوە ڕاستەوخۆ ئاگادارییەک لە بەشی سەرەوە دەردەخات کە تێیدا نووسراوە “لە کۆتایی ئەمساڵەوە، نەخشە بە شێوەی دەرهێڵ(Offline) بەردەست نابێت لە ئەپی Maps”.

پێدەچێت بڕیاری وەستاندنی نەخشەی دەرهێڵ(ئۆفلاین) بەهۆی تەواوبوونی ڕێکەوتنەکەی نێوان Nokia و Here و Microsoft ـەوە بێت. مایکرۆسۆفت لە ساڵی 2015 کۆمپانیایەک کە تایبەت بوو بە خزمەتگوزاری نەخشە لە لایەن نۆکیا بە ناوی (Here) کڕی و لەو کاتەوە هەردوو کۆمپانیاکە پێکەوە کاردەکەن بۆ دابینکردنی نەخشەی ئۆفلاین بۆ ویندۆز، بەڵام ئێستا ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو کۆمپانیایە کۆتایی پێهاتووە و لە کۆتایی ئەمساڵەوە نەخشە بە شێوەی ئۆفلاین لەسەر ئەپی Maps بۆ ویندۆز 11 بەردەست نابێت.

سەرچاوە Mspoweruser
بۆچونی تۆ