ئەپڵ
2, تشرینی یەکەم 2023
ئەپڵ پلانی وایە بزوێنەری گەڕانی خۆی پەرە پێبدات

بەم زووانە ئەپڵ بزوێنەری گەڕانی ناوخۆیی بەهێزی خۆی دەهێنێتە ئەپ ستۆر و ئەپەکانی دیکەی، وەک لە ڕاپۆرتی Mark Gurman بۆ بلوومبێرگ لەم هەفتەیەدا دەردەکەوتووە. بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەپڵ بە نیازە بزوێنەرێکی گەڕانی خۆی نمایش بکات بۆ ڕکابەری بزوێنەری گەڕانی گووگڵ، وە بە ژیری دەستکرد و تەکنەلۆژیا نوێیەکان بەهێزی بکات.
هەرچەندە گووگڵ دەبێت ساڵانە 8 بۆ 12 ملیار دۆلار بدات بە ئەپڵ بۆ ئەوەی بزوێنەری گەڕانی گووگڵ وەک بزوێنەری سەرەکی و بنەڕەتی لە iOS جێگیر بکات، بەڵام وا دیارە ئەمە ئەپڵ ناوەستێنێت لە درووستکردنی بزوێنەری گەڕانی خۆی.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەگەر ئەپڵ بزوێنەری گەڕانی خۆی درووست بکات و هاوشێوەی ئەوەی گووگڵ ڕیکلامی تێدا بکات، ئەوە ساڵانە لەو بڕە پارەیە زۆرتر پەیدا دەکات و لە هەمان کاتیشدا بزوێنەرەکە هی ئەپڵ دەبێت نەک گووگڵ.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.