کواڵکۆم 24, تشرینی یەکەم 2023

ناووکی Qualcomm Oryon بۆ مۆبایلیش بەردەست دەبێت

پاش ئەوەی کواڵکۆم ناووکێکی دەستکاری کراوی بە ناوی Oryon ڕاگەیاند و لەسەر چیپسێتی Snapdragon X Elite جێگیری کرد، لەگەڵ ئەوەش ڕایگەیاند ئەم ناووکە ساڵی داهاتوو لەسەر چیپسێتی داهاتووی کواڵکۆم بۆ مۆبایل بەردەست دەبێت.

ئەوەش بە مانای توانایەکی نوێ دێت بۆ مۆبایلە زیرەکەکان لە کار پێکردنی یارییەکان و بەرزبوونەوەی ئاستیان. كواڵکۆم لە میانەی کۆنگرەکەدا هیچ وردەکارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکرد. پێشبینی دەکرێت ئەم جۆرە ناووکە لەسەر چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 4 جێگیر بکرێت. بەڵام دەبێت هیوا بخوازین کە ئەم بەرزکردنەوەی توانایە کار لە بەکارهێنانی وزە نەکات و وا نەکات چیپسێتی داهاتووی سناپدراگۆن بۆ مۆبایلە زیرەکەکان وزەیەکی یەکجار زۆر بەکار بهێنێت.

سەرچاوە Android Authority
بۆچونی تۆ