نەثینگ
25, ئەیلوول 2025
براندی CMFی سەر بە کۆمپانیای نەسینگ دەبێت بە براندێکی سەربەخۆ

کۆمپانیای نەسینگ ڕایگەیاند بەنیازە براندی CMF کە سەر بە کۆمپانیاکەیە و سەرنجی لەسەر درووستکردنی مۆبایل و بیستۆک و کاتژمێری زیرەکە بە نرخ و تایبەتمەندی کەمتر بکات بە براندێکی سەربەخۆ و بنکەی سەرەکی لە هیندستان دابنێت.
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نەسینگ و وەزیری تەکنەلۆژیای زانیاری و ئەلیکترۆنی هیندستان.
ئەم ڕاگەیاندنە لە لایەن بەڕێوبەری جێبەجێکاری نەسینگ دێت Carl Pei لە تۆڕی ئێکس. هەروەها ڕایگەیاندووە کە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Optiemus دەکات لە هیندستان بۆ وەبەرهێنان و دامەزراندی براندی CMF بە شێوەیەکی سەربەخۆ. وەبەرهێنانەکە بە بودجەی 100 ملیۆن دۆلار دەبێت و زیاتر لە 1,800 هەلی کار لە وڵاتی هیندستان لە 3 ساڵی داهاتوودا دەڕەخسێنێت. ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکی سەرنجڕاکێشدایە چوونکە براندی CMF بەنیازە هێدسێتی CMF Headphone Pro لە ڕۆژی 29ی ئەم مانگە نمایش بکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.