سامسۆنگ 3, تشرینی یەکەم 2023

سامسۆنگ هاردی SSD T9ی بە دوو هێندە خێرایی زیاترەوە ڕاگەیاند

 

سامسۆنگ وەشانێکی نوێی بیرگە(هاردی دەرەکی) لە جۆری SSD بە ناوی T9 ڕاگەیاند. هاردەکە وەشانی باشتر کراوی هاردی بەناوبانگی SSD T7 ـە. دیزاینێکی نوێی هەیە و گواستنەوەی زانیاری خێراتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی، هەروەها بە قەبارەی جیاواز و زیاتر بەراورد بە نەوەی پێش خۆی بەردەست دەبێت.

دوو دەرچەی USB 3.2 نەوەی دووەم لە خۆ دەگرێت کە خێرایی گواستنەوەی دەگاتە 2,000 مێگابایت لە هەر چرکەیەکدا. واتە 2 هێندە خێراترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی و دەتوانێت ڤیدیۆیەکی 4 گێگابایتی لە 2 چرکەدا بگوازێتەوە، وە ڤیدیۆیەکی 1 کاتژمێر و نیوی بە ڕوونی 4K کە قەبارەی 21 گێگابایتە لە ماوەی 12 چرکە بگوازێتەوە.

پشتگیری لە کۆمپیوتەر لاپتۆپ و تابلێتی و مۆبایلی زیرەکیش دەکات و پشتگیری لە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز و ماک و ئەندرۆیدیش دەکات.

کێشی 122 گرامە و بەرگەگرتنی باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی و سامسۆنگ دەڵێت هیچ زانیارییەکی نێوی ناسڕێتەوە ئەگەر تاوەکو بەرزی 3 مەتر بەربێتەوە و بەر زەوی بکەوێت.

نرخی بۆ جۆری 1 تێرابایت بریتییە لە 139.99 دۆلار و بۆ جۆری 2 تێرابایت بریتییە لە 239.99 دۆلار و بۆ جۆری 4 تێرابایت بریتییە لە 439.99 دۆلار.

سەرچاوە Samsung Newsroom
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ