کواڵکۆم 15, ئەیلوول 2023

چیپسێتی Snapdragon 7s Gen 2 بە بناغەی 4 نانۆمەترییەوە بۆ مۆبایلی ئاست مامناوەند نمایش کرا

 

ئەمڕۆ کواڵکۆم چیپسێتێکی نوێی بە ناوی Snapdragon 7s Gen 2 بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان ڕاگەیاند. چیپسێتەکە توانای لە چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 1 نزیکە، 4 ناووکی سەرەکی بۆ کاری قورس بە خێرایی 2.4 گێگاهێرتز و 4 ناووکی دیکە بۆ کاری ئاسایی بە خێرایی 1.95 گێگاهێرتز هەیە.

بناغەی 4 نانۆمەترییە و پشتگیری لە ڕوونمای 144 هێرتز بە ڕوونی +FHD دەکات. هەروەها پشتگیری لە ڕام لە جۆری LPDDR5 و بیرگە لە جۆری UFS 4.0 دەکات و کامێرا بە ڕوونی 200 مێگاپێکسڵ دەکات.

یەکەمین مۆبایل کە چیپسێتەکەی لەسەر جێگیر بکرێت مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 13 پرۆ دەبێت کە لە ڕۆژی 21ی ئەم مانگە نمایش دەکرێت.

سەرچاوە Gizmo China
بۆچونی تۆ