گووگڵ 4, تشرینی یەکەم 2023

ئەندرۆید 14 ڕاگەیاندرا

 

ئەوەی زۆرینە چاوەڕوانی بوون گەیشت، گووگڵ بە فەرمی ئەندرۆید 14ی ڕاگەیاند. ئێستا بەکارهێنەرانی گووگڵ پێکسڵ(Pixel 4a و سەرووتر) دەتوانن وەشانەکە دابگرن و تاوەکو کۆتایی ئەمڕۆ بۆ هەموو مۆبایلە پشتگیری لێکراوەکانی گووگڵ پێکسڵ بەردەست دەبێت. وە مۆبایلە گونجاوەکانی Samsung Galaxy, iQOO, Nothing, OnePlus, Oppo, Realme, Sharp, Sony, Tecno, vivo, Xiaomi تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ وەشانەکەیان بە ڕووکاری دەستکاری کراوی خۆیان بۆ بەردەست دەبێت.

دەستکاری کردن( Customize) کردنی قووڵتر ئامانجی سەرەکی ئەم وەشانەیە. چەندین کاتژمێر و قەدبڕی نوێ و جیاواز لە وەشانەکەدا زیاد کراون. هەروەها دەتوانیت پاشبەنەماکان دەستکاری بکەیت بە خواستی خۆت و بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد (ئەم تایبەتمەندییە سەرەتا بۆ پێکسڵ 8 و 8 پرۆ بەردەست دەبێت).

لەگەڵ پشتگیری کردن لە وێنەی Ultra HDR و فلتەری monochromatic.

هەروەها فۆنتی نوێ زیاد کراوە و ئێستا دەتوانیت فلاشی ئاگانامەکان بە 13 ڕەنگی جیاواز بەکار بهێنیت.

لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە دەتوانن بینەری 14 گرنگتریت تایبەتمەندی نوێ و زیاد کراوی ئەندرۆید 14 بن:

سەرچاوە 9to5 Google
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ