ئۆپۆ
11, کانوونی دووەم 2024
تابلێتی OPPO Pad New بە ڕوونمای 90هێرتز، چیپسێتی Helio G99 و بارگاوی کەرەوەی 33 وات نمایش کرا
ئۆپۆ لە مالیزیا بۆنەی بەست و کۆمەڵێک بەرهەمی نمایش کرد، تابلێتی OPPO Pad Neo یەکێک بوو لە بەرهەمەکان. ڕوونماکەی لە جۆری LCD و قەبارەی 11.3 ئینجە و ڕوونی 2.4K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتزە و ڕووناکی تاوەکو 400 نیتە.
چیپسێتی Helio G99 لەسەر جێگیر کراوە و ڕامی جۆری LPDDR4X و بیرگەی UFS 2.2ـە. پاترییەکەی 8,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات. کامێرای سەرەکی و سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپیسکڵە. هەروەها پشتگیری لە Dolby Atoms دەکات. نرخی جۆری Wi-Fi و بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 258 دۆلار و جۆری LTE و بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت نرخی بریتییە لە 301 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.