گووگڵ
11, تشرینی یەکەم 2023
گووگڵ میت پشتگیری ڕوونی ئێچ دی لە پەیوەندی ڤیدیۆی شێوازی بە کۆمەڵ بۆ زیاد کرا

گووگڵ لە مانگی 4ی ئەمساڵ پشتگیری ڕوونی 1080 پێکسڵ (ئێچ دی) بۆ Google Meet زیاد کرد، بەڵام ئەوکات تەنها بۆ پەیوەندی نێوان 2 کەس بوو، واتە یەک کەس بەرامبەر کەسێکی دیکە. ئێستا گووگڵ پشتیگری ئەو ڕوونیەی بۆ ڤیدیۆی بەکۆمەڵیش (گرووپ) زیاد کرد کە تێیدا 3 ئامادەبوو یاخوود زیاتر دەتوانن بەشدار بن. ئەگەر وێبکامەکەت پشتگیری ئەم ڕوونیە بکات، ڕاستەوخۆ پێش ڕۆشتنە ناو ڤیدیۆکەوە گووگڵ میت خۆی پێشنیاری کار پێ کردنی ڕوونی ئێچ دی دەکات لە بەشی سەرەوە لای ڕاست.

ئەم پشتیگری کردنە بۆ بەشدار بووانی بە پارە Workspace ـە لە جۆری Business Standard, Business Plus, Enterprise Essentials, Enterprise Standard, Enterprise Starter, Enterprise Plus, Education Plus, Teaching and Learning Upgrade, Workspace Individual.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.