شاومی 13, تشرینی یەکەم 2023

دیزاین و تایبەتمەندی پێشبینیکراوی شاومی 14 پرۆ بڵاو کرایەوە

 

کواڵکۆم لە نێوان ڕۆژانی 24 بۆ 26ی ئەم مانگە کۆنگرە دەبەستێت بۆ نمایش کردنی نوێترین چیپسێتەکانی و لە نێویاندا چیپسێتی ئاست بەرزی Snapdragon 8 Gen 3. پاش ئەم ڕاگەیاندنە زۆرینەی کۆمپانیاکان مۆبایلی نوێ بەم چیپسێتە نوێیەوە ڕادەگەیەنن. پێشبینی دەکرێت لە 27ی ئەم مانگە زنجیرە مۆبایلی شاومی 14 نمایش بکرێت و ئێستا دیزاین و تایبەتمەندییە پێشبینیکراوەکانی ئەم مۆبایلە بڵاو کراوەتەوە.

بە پێی دیزاین و تایبەتمەندییە پێشبینی کراوەکان بێت، مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی تەخت لە جۆری OLED بە ڕوونی +QHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. وەک یەکەمین مۆبایل چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر دەکرێت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ دەبێت و بە هاوبەشی لایکا پەرەی پێدەدرێت. کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵ دەبێت و پاترییەکی قەبارە 4,800 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 120 واتی وایەر و 50 واتی بێتەلی دەبێت. هەروەها بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆزی دەبێت و کار بە ئەندرۆید 14 دەکات.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ