تێکنۆ
15, کانوونی یەکەم 2023
مۆبایلی Tecno Spark 20 Pro نمایش کرا

لە دوای نمایش کردنی مۆبایلی Tecno Spark 20 لەسەرەتایی ئەم مانگە، تێکنۆ جۆری پڕۆی مۆبایلەکەی بە چیپسێتی Helio G99 و کامێرای 108 مێگاپیسکڵ نمایش کرد.
ڕوونماکەی قەبارەی 6.78 و لە جۆری LCD و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. بە چیپسێتی Helio G99 کاردەکات و نۆچێکی مۆبایلەکە بە هەمان شێوەی Dynamic Island مۆبایلەکانی ئایفۆن کار دەکات. کامێرای سەرەکی ڕوونی 108 مێگاپیکسڵە. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمێر / کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات. هەروەها بڕوانامەی IP53 لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری پەنجەمۆر لەلاتەنیشت جێگیر کراوە.

نرخی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 100 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.