مایکرۆسۆفت
29, ئەیلوول 2023
40 ساڵ پێش ئێستا، Microsoft Word بڵاو کرایەوە

مایکرۆسۆفت Word یەکێکە لە ئامرازە هەرە گرنگەکان لەلای هەر بەکارهێنەرێکی مایکرۆسۆفت ئۆفیس. 40 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە 29ی 9ی 1983، مایکرۆسۆفت وەشانی 1.0ی لە Word ڕاگەیاند کە لەو کاتەدا ئەپێکی تاڕادەیەک داهێنەرانە بوو.
یەکەمین وەشانی Microsoft Word
مایکرۆسۆفت یەکەمین وەشانی ویندۆزی لە کۆتایی ساڵی 1983 ڕاگەیاند بەڵام تاوەکو 1985 بەردەستی نەخست، وە یەکەمین وەشانی مایکرۆسۆفت Word ڕاستەوخۆ لەسەر ویندۆز بەردەست نەکرا، بەڵکو لە ساڵی 1989 یەکەمین وەشانی ئەپەکە بۆ ویندۆز بەردەست بوو.
پاش ئەوە مایکرۆسۆفت تاوەکو ساڵی 1993 ئەپەکەی بۆ ویندۆز و ماک و DOS بەردەست کرد، تاوەکو ئێستا ئەپەکە بەردەستە بۆ ویندۆز و ماک، بەڵام سیستەمی وەگەڕخەری DOS کۆتایی پێهاتووە و چیدیکەش ئەپەکە بەردەست نییە بۆی.
دواهەمین وەشانی Microsoft Word
لە ساڵی 1990 هەر 3 ئەپی Word و PowerPoint و Excel لە ژێر ناوی Microsoft Office بەردەست کران و تاوەکو ئەمڕۆش بەو شێوەیەن.
مایکرۆسۆفت Word بە یەکێک لە باشترین ئەپەکان دادەنرێت لە مێژوودا و لە بوارەکەی خۆیدا کە بواری نووسینە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.