رەقەکاڵا 31, کانوونی یەکەم 2023

کۆمپانیای Nvidia بە خێراییەکی کەمتر گرافیک کاردی RTX 4090 لە چین بەردەست دەخات

بەهۆی پابەند بوون بە یاساکانی ئەمریکاوە، کۆمپانیای Nvidia گرافیک کاردی RTX 4090 لە ژێر ناوی RTX 4090D بە هێز و خێراییەکی کەمتر لە چین بەردەست دەخات. گرافیک کاردەکە ناوکی CUDA کەمترە بە جۆری جیهانی، کە 14,592 ناوکی CUDA هەیە بەراورد بە جۆری جیهانی کە 16,384 ناوکی CUDA لە خۆ دەگرێت. هەروەها وزەیەکی کەمتری پێویستە، کە 425 واتە بەراورد بە جۆری جیهانی کە 450 واتە. هەرچەندە زۆربەی تایبەتمەندییەکانی دیکە هاوشێوەیە، بەڵام گرافیک کاردەکە بەروارد بە جۆری جیهانی %5 خێرایی کەمترە.
کۆمپانیای Nvidia ڕایگەیاند، کە گرافیک کاردەکە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە بە تەواوی پابەندە بە یاساکانی هەناردەکردنی حکومەتی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە کاتی پەرەپێدانی گرافیک کاردەکە بە شێوەیەکی بەرفرەوان پەیوەندییان لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا هەبووە.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان ئینڤیدیا Nvidia
بۆچونی تۆ