ئۆتۆمبێل 3, کانوونی دووەم 2024

تێسڵا لە ساڵی 2023 ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد لە ڕەوانەکردنی ئۆتۆمبێل

تێسڵا ئامارەکانی بۆ ساڵی 2023 بڵاو کردەوە و توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات لە ڕەوانەکرنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆ بازاڕەکانی جیهان.

تێسڵا ئامانجی وابوو کە 1.8 ملیۆن ئۆتۆمبێل ڕەوانە بکات، بەڵام سەرەڕای ئاستەنگییەکان، توانیویەتی 1.81 ملیۆن ئۆتۆمبێل ڕەوانە بکات. تەنها لە کۆتا چارەکی ساڵی 2023 توانیویەتی 484,507 ئۆتۆمبێل ڕەوانەی جیهان بکات.

تێسڵا لە ساڵی ڕابردوو 1.85 ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، کە ئەمەش %35 زیاترە بەراورد بە ساڵی 2022.

هەروەها لە چارەکی چوارەم، 461,538 ئۆتۆمبێلی لە مۆدێلی Tesla Model 3 و Tesla Model Y ڕەوانەی بازاڕ کردووە و 476,777 لێ بەرهەم هێناوە.

تێسڵا پلانی وایە کە بۆ ئەمساڵ 2.1 ملیۆن ئۆتۆمبێل بەرهەم بهێنێت کە %20 زیاتر دەبێت لە ساڵی 2023.

سەرچاوە Gizmo China The Verge
بۆچونی تۆ