ئەیسووس 15, کانوونی یەکەم 2023

لاپتۆپی ASUS ZenBook 14 OLED بە پرۆسێسەرەکانی Intel Core Ultra و ڕوونمای 120 هێرتز نمایش کرا

کۆمپانیای ASUS پەردەی لەسەر نوێترین لاپتۆپەکانی لابرد بە پرۆسێسەرەکانی Intel Core Ultra. ئەستووری لاپتۆپەکە 14.8 ملم و کێشی لاپتۆپەکە تەنها 1.4 کیلۆگرامە. هەروەها کامێرایەکی 1080p IR لە خۆ دەگرێت.

ڕوونماکەی قەبارەی 14 ئینجە و لە جۆری OLED بە ڕوونی 3K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 600 نیتە. بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی چواردەهەمی Intel Core Ultra 9 و Intel Core Ultra 7 و گرافیکی Intel Arc بەردەست دەبێت. هەروەها بە ڕامی تاکو 32 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت لە جۆری SSD بەردەست دەبێت. پاترییەکەی قەبارەی 75Whr و بە بارگاوی کەرەوەی 65 وات.


پشتگیری لە Wi-Fi6E دەکات و هەر یەک لە دەرچەکانی Thunderbolt 4 ports و USB 3.2 Gen1 Type-A port وHDMI 2.1 و جاک لە خۆ دەگرێت. نرخی دەستپێکی لاپتۆپەکە بریتییە لە 1,299 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Asus ئەیسوس
بۆچونی تۆ