سامسۆنگ 3, کانوونی دووەم 2024

سامسۆنگ یەکەمین مۆنیتەری تەختی OLEDی نمایش کرد

کۆنگرەی CES 2024، گەورە کۆنگرەی ساڵانەی تەکنەلۆژیا لە هەفتەی داهاتووەوە لە ڕۆژی سێ شەممە بەڕێوە دەچێت، سامسۆنگ پێشوەختە پەردەی لەسەر سێ مۆنیتەری نوێ لادا. سێ مۆدێلەکە دانەیەکیان چەماوەیە (Odyssey OLED G9) و وە بۆ یەکەمین جار لەم زنجیرەیەدا مۆنیتەری تەخت بوونی هەیە (Odyssey OLED G8 و Odyssey OLED G6).

مۆدێلی Odyssey OLED G9 قەبارەی 49 ئینجە بە ڕوونی 5,120 * 1,440 پێکسڵ و ڕەهەندی 32:9.

مۆدێلی Odyssey OLED G8 قەبارەی 32 ئینجە بە ڕوونی 3,840 * 2,160 پێکسڵ و ڕەهەندی 16:9.

مۆدێلی Odyssey OLED G6 قەبارەی 27 ئینجە بە ڕوونی 2,560 * 1,440 پێکسڵ و ڕەهەندی 16.9.

جۆری Odyssey OLED G9 و Odyssey OLED G8 تێکڕای نوێبوونەوەیان 240 هێرتزە و ماوەی دواکەوتنیان تەنها 0.03 مللی چرکەیە، جۆری Odyssey OLED G6 هەمان کاتی دواکەوتنی هەیە بەڵام تێکڕای نوێبوونەوەی 360 هێرتزە.

هەر سێ مۆنیتەرەکە بڕوانامەی VESA DisplayHDR True Black 400 ـیان هەیە و پشتگیری لە تایبەتمەندی AMD FreeSync Premium Pro دەکەن تایبەت بە بواری گەیمنیگ.

لە دەرچەدا دەوڵەمەندن، دوو دەرچەی HDMI 2.1 و DisplayPort 1.4 ـیان هەیە و USB hubی تێدا جێگیر کراوە. نرخ و کاتی بەردەست بوونی هەر سێ مۆنیتەرەکە هەفتەی داهاتوو ئاشکرا دەکرێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ