مۆبایل و تابلێت
7, تەممووز 2023
تایبەتمەندیی ڕوونما و کامێرای مۆبایلی Nothin Phone (2) دزەی پێکرا

تەنها چەند ڕۆژێک ماوە بۆ نمایش کردنی نەوەی دووەمی مۆبایلی Nothin Phone (2) و بۆ چەندەمین جار تایبەمەندی مۆبایلەکە دزەی پێکرا و ئەمجارەیان ڕوونما و کامێراکان دەگرێتەوە.
بەکارهێنەرێک بە ناوی Wojciechowska لە تویتەر تایبەتمەندییەکانی دزە پێکردووە و دەڵێت کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ دەبێت بە هاوێنەی Sony IMX890 و پشتگیری لە OIS بۆ دژە لەرزین دەکات، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ دەبێت بە هاوێنەی Sony IMX615 و پشتگیری لە EIS دەکات.
بەپێی وتەی دزە پێکەرەکە ڕوونمای مۆبایلەکە جیاوازییەکی ئەوتۆی نابێت بەراورد بە نەوەی ڕابردووی، ڕوونماکەی قەبارەی 6.7 ئینج دەبێت لە جۆری AMOLED و ڕوونی 1080*2412 و تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.