گووگڵ
13, ئاب 2024
مۆبایلە نوێیە چەماوەکەی گووگڵ تەنکتر و بەهێزترە

گووگڵ لە پاڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 9، مۆبایلێکی نوێی چەماوەشی لەو زنجیرەیە بە ناوی Pixel 9 Pro Fold نمایش کرد. چەندین گۆڕانکاری بەراورد بە پێکسڵ فۆڵدی ئاسایی تێدا کراوە. لە کاتی کرانەوە، ڕوونماکەی قەبارەی 8.0 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی 2,152 * 2,076 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. هەروەها لە کاتی داخران قەبارەی 6.3 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز.
ڕووناکی هەردوو ڕوونماکە لە بەرزترین ئاستیدا دەگاتە 2,700 نیت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 10.8 مێگاپێکسڵ و گۆشە فراوان بە ڕوونی 10.5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت. هەروەها دوو کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ بۆ هەر یەک لە ڕوونماکان هەیە.
چیپسێتی Tensor G4ی نوێی لەسەر جێگیر کراوە و بڕوانامەی IPX8 هەیە. پاترییەکی قەبارە 5,00 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 واتی وایەر و 15 واتی بێتەل لە خۆ دەگرێت. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە 1,799 دۆلارە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.