شاومی
5, كانونی یهكهم 2019
ڕێدمی بە فەرمی ماوەی پێویستی پڕبوونی پاتری Redmi K30 ئاشکرا کرد

ڕێدمی بە فەرمی ئاشکرای کرد کە Redmi K30 5G پاترییەکی 4500 ملی ئەمپێری دەبێت بە پشتگیری لە خێرابارگاویکردنەوەی 30 واتی. هەروەک کەلەسەرێکی بارگاویکردنەوەی 30 واتی بە پشتگیری لە پڕۆتۆکۆڵەکانی QC و PD لە ناو پاکەتەکەی دەبێت.
شایەنی باسە، پێکهاتەی بارگاویکردنەوەی Redmi K30 5G تەواو نوێیە و گۆڕینی چوستی بارگەی هەتا 97%ـە، ئەمەش وایکردووە مۆبایلەکە تەنها 1 کاتژمێری پێویست بێت تا پڕ دەبێت.

مۆبایلی Redmi K30 پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 765G تێدا بەکارهاتووە بە تێکهەڵکێشکراوی لەگەڵ مۆدێمی Snapdragon X52 5G، بەمەش دەبێتە یەکەم مۆبایل ئەم چیپە بەکاربهێنێت. ئەم مۆبایلە خاوەن چوار کامێرا دەبێت بە ڕوونیەکانی 64MP و 8MP و 5MP و 2MP. هەروەک لەسەر پێشەوەی کامێرایەکی سێڵفی دووانەیی هەیە و پەنجەمۆرەکەی لە لاتەنیشتیەتی.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!