کۆمپیوتەر
9, کانوونی دووەم 2024
کۆمپانیای MSI لاپتۆپێکی 5000 دۆلاری نمایش کرد کە تراکپادەکەی RGB ـیە

کۆمپانیای MSI لە کۆنگرەی CES 2024 نوێترین لاپتۆپی بە ناوی Titan 18 HX A14V نمایش کرد. ڕوونماکەی قەبارەی 18 ئینجە لە جۆری Mini LED بە ڕوونی 3840 * 2400 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. چیپسێتی Core i9 14900HX لەسەر جێگیر کراوە و بە گرافیک کاردی Nvidia Geforce RTX 4080 یان RTX 4090 بەردەست دەکرێت. بژاردەی تاوەکو ڕامی 128 گێگابایت لە جۆری DDR5 و سێ جێگای بیرگە لە جۆری M.2 SSD بەردەستە.

6 بڵندگۆی هەیە و تەختەکلیلەکەی میکانیکییە و لە هەمووی سەرنجڕاکێشتر تراکپادەکەی گڵۆپی ڕەنگاوڕەنگی هەیە (RGB Light).
دوو دەرچەی Thunderbolt 4 / USB-C و سێ دەرچەی USB 3.2 Gen 2 Type-A و دەرچەی HDMI 2.1 و دەرچەی خوێندنەوەی SD Cardی هەیە. بێگومان هەموو لەگەڵ ئەم هەموو تایبەتمەندییە بەرزانە نرخێکی زۆر بەرزیشی هەیە کە 5,000 دۆلارە و کێشی لاپتۆپەکە 3.6 کیلۆگرامە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.