Open AI 13, ئازار 2024

ژیری دەستکردی Sora لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت

مۆدێلی ژیری دەستکردی Sora کە دەتوانێت ڤیدیۆ دروست بکات کە ماوەکەی تاکو 60 چرکە بێت، لە کۆتایی ئەمساڵ بە هەمووان بەردەست دەبێت!

OpenAI لە سەرەتایی ئەمساڵ ژیری دەستکردەکەی ڕاگەیاند، کە دەنگدانەوەیەکی زۆر گەورەی بە دوای خۆیدا هێناو سەبارەت بەو توانایەی هەیبوو لە دروست کردنی ڤیدیۆ کە زۆر لە ڕاستییەوە نزیک بوو. لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ پێگەی WJS، بەڕێوبەری تەکنەلۆژیای OpenAI، ڕایگەیاند کە ژیری دەستکردەکە لە کۆتایی ئەمساڵ بۆ هەمووان بەردەست دەبێت، بەڵام ڤیدیۆکان هیچ دەنگێک لە خۆ ناگرن. ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە کاتی بوونی هەڵە لەو ڤیدیۆیانەی کە ژیری دەستکردە دروستی دەکات، دەتوانیت هەڵەکان چاک بکەیتەوە.

هەروەها لە چاوپێکەتنەکە باس لەوەش کرا کە مۆدێلەکە لەسەر ئەو ڤیدیۆیانە ڕاهێنراوە کە بە شێوەیەکی گشتی لەسەر ئینتەرنێت بەردەستە، لەگەڵ ئەو ڤیدیۆیانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە بۆ ڕاهێنان پێکردنی ژیری دەستکردەکە.

سەرچاوە 9to5google
بۆچونی تۆ