رەقەکاڵا 9, کانوونی دووەم 2024

لینۆڤۆ هەردوو لاپتۆپی Lenovo Yoga Pro 9i و 9i 2-in-1 نوێ کردەوە

لینۆڤۆ لە لە کۆنگرەی CES 2024 زنجیرە لاپتۆپی Yoga و Ideapad و Lenovo Slim 7i و Lenovo Book 9i نوێ کردەوە.

هەردوو لاپتۆپی Yoga Pro 9i و جۆری 2in1 بە دواین پرۆسێسەرەکانی Intel Core Ultra بەردەست دەبن، جۆری ئاسایی بە Intel Core Ultra 5 و 7 و 9H و جۆری 2in1 بە پرۆسێسەری Core Ultra 7 بەردەست دەبێت. جۆری ئاسایی ڕوونمای لە جۆری IPS و ڕوونی 3.2K و قەبارەی 16 ئینجە. بژاردەی گرافیک کاردی تاکو RTX 4070 بەردەست دەبێت و کێشی لاپتۆپەکە 2.1 کیلۆ گرامە و نرخی لە 1,700 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی چوار بەردەست بێت بۆ کڕین.

Product marketing photo of the Lenovo Yoga Pro 9i (16-inch) laptop. It sits at an angle (view from above and to the left), as it has image-editing software on its screen.جۆری 2in1 ڕوونماکەی قەبارەی 14 ئینج و ڕوونی 2.8K بە تەکنەلۆژیای Purelight OLED و یان ڕوونی 4K بە تەکنەلۆژیای OLED. پێنووسی زیرەک لە خۆ دەگرێت و بە 360 پلە دەنوشتێتەوە. نرخی دەستپێکی لاپتۆپەکە 1,450 دۆلارە و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی چوار بەردەست بێت بۆ کڕین.

Product marketing photo of the Lenovo 9i 2-in-1 laptop. View from slightly above and to the right. The device is folded so that it’s sitting up like a tent with its display visible on the outside. لینۆڤۆ لاپتۆپە دووانە ڕوونماکەشی، Lenovo Book 9i، بە دواین پرۆسێسەرەکانی Intel Core Ultra نوێ کردەوە و ڕوونماکەی ڕوونی 2.8K و نرخی لە 2,000 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی چوار بەردەست بێت بۆ کڕین.

Product marketing image of the Lenovo Yoga Book 9i. It sits with one of its screens above the other with keyboard attached. Several other accessories sit to the right. Gray-ish background with subtle shadows. هەروەها لینۆڤۆ لاپتۆپی Lenovo IdeaPad 5i 2-in-1 نوێ کردەوە. بە قەبارەی 14 و 16 ئینج بەردەست دەبێت و لە جۆری OLED و ڕوونی 2K لە قەبارە گەورەکەدا. نرخی قەبارە بچووکەکە لە 760 دۆلار و نرخی قەبارە گەورەکە لە 810 دۆلارەوە دەست پێ دەکات.

هەردوو لاپتۆپی Lenovo Slim 7i (بە نرخی دەستپێکی 1,050 دۆلار) و Lenovo Slim 7i Pro(نرخی دەستپێکی 1,350 دۆلار) نوێ کرانەوە، بە پرۆسێسەری Intel Core Ultra و AMD Ryzen 7 8845HS بەردەست دەبن لەگەڵ گرافیک کاردی RTX 4050 لەسەر جێگیر دەکرێت. بە هەردوو جۆری ڕوونمای LCD و OLED بەردەست دەبن بە ڕوونی 3K.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان CES CES 2024 Lenovo لینۆڤۆ
بۆچونی تۆ