Open AI
26, ئازار 2025
ئێستا ChatGPT توانای دروستکردنی وێنەی هەیە
ڕۆژی ڕابردوو OpenAI لە نوێکارییەکی نوێی بۆ تایبەتمەندی وێنە دروستکردنی ChatGPT ڕاگەیاند.
ChatGPT ئێستا مۆدێلی GPT-o4 بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردن و دەستکاری کردنی وێنە. مۆدێلەکە تاکو ئێستا توانایەکی زۆر باشی هەبوو لە نووسینی دەق و دەستکاری کردنی نەوەک وێنە.
سام ئاڵتمان، ڕایگەیاند مۆدێلی GPT-o4 ئێستا توانای هەیە وێنە دروست بکات و لە چاتبۆتی ChatGPT و Sora، ئێستا تایبەتمەندییەکە تەنها بۆ بەشداربووانی Pro بەردەستە و لە داهاتوودا بۆ بەشداربووانی پڵەس و خۆڕای بەردەست دەکرێت.
مۆدێلەکە هەروەکو کاتی دەق نووسین لە پێش دروستکردنی هەر وێنەیەک ماوەیەک بیر دەکاتەوە تاکو وێنەکە بە باشترین شێوە دروست بکات. هەروەها کۆمپانیا دەڵێت مۆدێلەکە لە ژیری دەستکردی DALL-E3 باشترە کە تایبەتە بە دروستکردنی وێنە.
لە کاتی پیشاندانی تایبەتمەندییە نوێیەکە، OpenAI چەند نموونەیەکیان پیشان دا کە زۆر جێگەی سەرنج بوو و هەموو وێنەکانی زۆر بە شێوەیەکی باش دروست دەکردەوە و تەنانەت وێنەی زۆر ئاڵۆزی دروست دەکرد بە بێ هیچ کەم و کورتییەک.
چەند نموونەیەک لەو وێنانەی کە مۆدێلی o4 دروستی کردووە:
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.