ڕێدمی 15, ئاب 2023

بەفەرمی تابلێتی Xiaomi Redmi Pad SE نمایش کرا – نوێکرایەوە و نرخی کوردستان زیادکرا

ڕێدمی تابلێتی Redmi Pad SE بۆ بازاڕەکانی جیهان بە نرخی گونجاو نمایش کرد.

چیپسێتی Snapdragon 680ـی قەبارەی 6 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە، بەبیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 و 6 و 8 گێگابایت بەردەست دەبێت. هەروەها پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی تاکو 1 تێرابایت دەکات.

ڕوونماکەی 11 ئینجە، لە جۆری LCD و بە ڕوونی 1200*1920 پێکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و ڕووناکی دەگاتە 400 نیت.

ڕوونی کامێرای سێڵفی 5 مێگاپیکسڵە و کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ. بڵندگۆکانی پشتگیری لە Hi-Res و Dolby Atmos دەکەن و دەرچەی جاکیش لە خۆ دەگرێت.

پاترییەکی قەبارە 8,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە بارگاوی کەرەوەی 10 وات.

نرخی دەستپێکی 149 دۆلارە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.

نوێکراوەتەوە لە ٢٩ی ١٠ی ٢٠٢٣: نرخی کوردستان و عێراق زیادکراوە.

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ