ئامێرە هەمەجۆرەکان
9, کانوونی دووەم 2024
جەی بی ئێڵ ڕوونمای تەچ بۆ لە سێ بیستۆکەکانی زیاد دەکات
ساڵی ڕابردوو جەی بی ئێڵ یەکەم بیستۆکی بە بوونی ڕوونمای تەچەوە نمایش کرد، ئەمساڵیش بۆ هەر سێ مۆدێلی Live Buds 3 و Live Beam 3 و Live Flex 3ـی زیادی کرد. هەرسێ بیستۆکەکە پشتگیری لە لابەری ژاوە ژاو (ANC) و فایلی دەنگی LDAC دەکەن و شەش مایکرۆفۆنیان هەیە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی.
مۆدێلی Live Flex 3 بڕوانامەی IP 54 هەیە بۆ دژە پرژەی ئاو، لە کاتێکدا دوو مۆدێلەکەی دیکە بڕوانامەی IP 55 ـیان هەیە.
پاتری بیستۆکەکانیش جیاوازن، مۆدێلی Live Buds 3 و Live Flex 3 بەرگەی 10 کاتژمێر لە کارکردن دەگرن بەبێ چالاک کردنی لابەری ژاوە ژاو. هەروەها مۆدێلی Live Beam 3 بەرگەی 12 کاتژمێر دەگرێت. بیستۆکەکان بە نرخی 199 دۆلار لە هاوینی ئەمساڵ بەردەست دەبن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.