رەقەکاڵا
10, کانوونی دووەم 2024
لاپتۆپی Acer Predator Helios 18 سەیرترین شوێنی چەمانەوەی هەیە لە کۆنگرەی CES 2024
بەهۆی دیدەنی نەکردنی نەوەی نوێ گرافیک کارد لە لایەن Nvidia، ئەمساڵ بەرهەم هێنەرانی لاپتۆپ زیارتر سەرنجییان خستە سەر دیزاینکردنەوەی لاپتۆپەکان، یاخود کە کردنەوەی کێش و ئەستووری. کۆمپانیای ئەیسەریش هەستاوە بە دانانی RGB لە بەشی نوشتانەوەی لاپتۆپتی Acer Predator Helios 18.
جگە لەوە لاپتۆپەکە زۆر گۆڕانکاری بەسەر دیزاینەکەیدا نەهاتووە بەروارد نەوەی پێشووتری و هەمان کێش و ئەستووری هەیە. پرۆسێسەری Intel Core i9-14900X لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی تاکو 32 گێگابایت بیرگەی تاکو 4 تێرابایت بەردەست دەبێت. هەروەها گرافیک کاردی RTX 4090 لەسەر جێگیر دەکرێت. دەرچەی HDMI 2.1 و Ethernet و microSD و USB-C و زیاتری هەیە و پشتگیری لە Wi-Fi 7 دەکات. ڕوونماکەی ڕووناکی دەگاتە 1,000 نیت و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 250 هێرتزە.
هەروەها قەبارەی 16 ئینجی بە هەمان شێوە تاکو گرافیک کاردی RTX 4090 بەردەست دەبێت و پاترییەکەی قەبارەی 90Whr دەبێت.
ئەیسەر دوو مۆدێلی دیکەی لە زنجیرەکە نمایش کرد، کە نرخییان کەمترە و پێشگری Neo لە خۆ دەگرن. بەهەمان شێوە بە هەردوو قەبارەی 16 و 18 ئینج بەردەست دەبن، پرسێسەری Intel Core i9-14900X لەسەر جێگیر کراوە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی ڕوونماکانیان 240 هێرتزە. بە بژاردەی گرافیک کاردی تاکو RTX 4070 بەردەست دەبن.
نرخی دەستپێکی لاپتۆپی Predator Helios 16 بریتییە لە 1,900 دۆلار و لە ئەم مانگەدا بەردەست دەبێت، هەروەها نرخی Predator Helios 18 بریتییە لە 2,000 دۆلار و لە ساتەوەختێکی مانگی سێ بەردەست دەبێت. هەردوو مۆدێلی Predator Helios Neo 16 و Predator Helios Neo 18 نرخییان 1,500 و 1,550 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و لە مانگی سێ بەردەست دەبن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.