نۆکیا
25, شوبات 2024
کۆمپانیای HMD مۆبایلی چەماوەی باربی و 2 مۆبایلی نوێی نۆکیا نمایش دەکات

کۆمپانیای HMD لە کۆنگرەی MWC 2024 پلانی خۆی بۆ چەند مانگی داهاتوو ئاشکرا کرد بە بێ ئەوەی لە ئێستادا هیچ مۆبایلێک نمایش بکات.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Mattel ئەنجام داوە بۆ نمایش کردنی یەکەمین مۆبایلی چەماوە بە دیزاینی باربی و لە مانگی 7 ـدا مۆبایلەکە بە تەواوەتی نمایش دەکرێت، بەڵام پێناچێت مۆبایلەکە مۆبایلێکی زیرەک بێت. هەروەها کۆمپانیای HMD مۆبایلێکی دیکە کە مۆبایلی زیرەک نییە لە مانگی 5 نمایش دەکات، لەگەڵ دوو مۆبایلی نوێی نۆکیای زیرەک لە مانگی 7.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.