مایکرۆسۆفت
15, ئازار 2024
مایکرۆسۆفت بۆنەی Surface و ویندۆز لە ڕۆژی 21ـی ئەم مانگە ئەنجام دەدات
مایکرۆسۆفت بە بێدەنگی ڕایگەیاند کە بۆنەیەکی سەرهێڵی (Online event) تایبەت بە لاپتۆپەکانی Surface و سیستەمی ویندۆز و ژیری دەستکرد ئەنجام دەدات لە ڕۆژی 21ـی ئەم مانگە. بۆنەکە تایبەت دەبێت بەکارهێنەرانی Business. لەگەڵ نمایش کردنی هەردوو لاپتۆپی Surface Pro 10 و Surface Laptop 6. هەروەها ڕاگەیاندنی تایبەتمەندی نوێی ویندۆز 11 کە بە ژیری دەستکرد کار دەکات.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لاپتۆپەکان جیاوازییەکەی ئەوتۆیان نابێت بەراورد بە نەوەی رابردوو، هەروەها باس لەوەش دەکرێت کە لاپتۆپی Surface 10 Pro ڕوونمای OLED لە خۆ دەگرێت. لاپتۆپی Surface 6 چوارچێوەی ڕوونماکەی کەم دەکرێتەوە. هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە مایکرۆسۆفت لاپتۆپەکان بە هەردوو بژاردەی چیسپێتی Intel Core Ultra و Snapdragon X Elite بەردەست بخات.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.