ژیری دەستکرد AI
1, نیسان 2024
گووگڵ Gemini Nano بۆ مۆبایلی پێکسڵ 8 بەردەست دەکات

پاش ئەوەی گووگڵ باسی لە سنوورداری ڕەقەکاڵا (Hardware)ی مۆبایلەکە کرد وەک هۆکارێک بۆ بەردەست نەکردنی خزمەتگوزارییەکە، لە کۆتاییدا Gemini Nano (مۆدێلێکی زمانی گەورەی زیرەکی دەستکردە) بۆ مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 8 بەردەست دەبێت.
هەردوو تایبەتمەندی Summarize in Recorder و Gboard Smart Reply بۆ مۆبایلەکە بەهۆی Gemini Nano ـەوە زیاد دەبن کە یارمەتیدەرن بۆ وەڵامدانەوەیەکی خێراتر و جۆرایەتی بەرزتر. ئەم تایبەتمەندییە لەسەر گووگڵ پێکسڵ 8 پرۆ لە WhatsApp, Line, KakaoTalk کار دەکات.
گووگڵ لە پێشووتردا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی سنووردار کردنی ڕەقەکاڵای مۆبایلەکە ئەم مۆدێلەی بۆ بەردەست نابێت. بەڵام ئێستا دەڵێت تاکە جیاوازی ڕەقەکاڵا لە نێوان جۆری ئاسایی و پرۆ بریتییە لە ڕام و جۆری ئاسایی 8 گێگابایت ڕام و جۆری پرۆ 12 گێگابایت ڕامی هەیە، بۆیە بڕیارماندا بە تاقی کردنەوەی ئەم مودێلە لەسەر جۆری ئاسایی مۆبایلەکەش. تایبەتمەندییەکانی Pixel Feature Drop کە بە ئەم مۆدێلە پشتگیری دەکرێن و بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراون، پێشبینی دەکرێت لە مانگی 6 بۆ مۆبایلەکە بەردەست بێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.