ئەندرۆید 16, تشرینی دووەم 2024

وێبگەڕی نایابی Arc Search ئێستا بۆ هەمووان لەسەر ئەندرۆید بەردەستە!

وێبگەڕی ئارک کە لەماوەی ڕابردوو بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ماک و ویندۆز بەردەستکرا، ئێستا و دوای زنجیرەیەک لە وەشانی تاقیکاری بۆ سیستەمی ئەندرۆید بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی و دیزاینە جیاوازەکەیەوە بەردەستە.

ئەمانە تایبەتمەندییە نایابەکانی وێبگەڕی ئارکە لەسەر ئەندرۆید:

١- خاوەنی دیزاینێکی سادە و جیاوازە.

٢- بوونی تایبەتمەندی Browse me کە بەخێرایی وەڵامی پرسیارەکانتان دەداتەوە لە گەڕانی گووگڵ باشترە.

٣- خۆکارانە بلۆکی ڕیکلام و کووکیز و تراکەرەکان دەکات بۆ کەشێکی سەلامەت و دوور لە گرفتی زانیاری کەسی.

٤- خاوەنی دوو ویجتە یەکێکیان ئایکۆنی گەورەی ئەپەکەیە و یەکێکیشیان بزوێنەری گەڕانەکەیەتی.

٥- بوونی Voice Searchی پێشکەوتوو.

لەگەڵ چەندان تایبەتمەندی تری نایابە. لەخوارەوە بۆ مۆبایلەکانتان دایبگرن:

  • Arc Search
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ