ڕیەلمی
2, نیسان 2024
مۆبایلی Realme 12x نمایش کرا

ڕیەلمی لە هیندستان نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Realme 12x نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.72 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت و ڕووناکی تاوەکو 950 نیتە.
چیپسێتی +MediaTek Dimensity 6100 لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 وات هەیە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە. بڕوانامەی IP54ی بۆ دژە پرشەی ئاو هەیە.

نرخی مۆبایلەکە لە هیندستان بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 144 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 168 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 180 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.