گەرمترین 22, كانونی دووه‌م 2020

یەکەمین وێنە زیندووەکانی مۆبایلی Huawei P40 Pro دزەیان پێکرا

ڕۆژ بە ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلەکانی Huawei P40 Pro لە لایەن هواوەییەوە نزیکتر دەبینەوە، ئەمەش بە مانای بەردەوامبوونی بڵاوبوونەوەی وێنە و زانیارییە دزەپێکراوەکان لەسەر مۆبایلە نوێیەکانی هواوەی دێت.

ژمارەیەک وێنەی زیندووی مۆبایلی Huawei P40 Pro کە بە دەستی کەسێکەوەیە لە نێو میترۆیەکدا، لە تۆڕی Weibo ـی چینیدا بڵاوکراونەتەوە. لە وێنە زیندووەکەی یەکەمدا، دیزاینی پێشەوەی مۆبایلەکەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە، لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە مۆبایلی Huawei P40 Pro لە پێشەوە خاوەن چاڵی ژێڕ ڕوونما دەبێت لە بەشی چەپی سەرەوەدا، بە کەمێک وردبوونەوە، 2 دانە کامێرا لە ژێر چاڵەکەدا بەدی دەکرێن. هەروەها ڕوونمای مۆبایلەکە لە کاردایە و خامۆش نییە.

هەرچی دەربارەی وێنەی دووەمە، ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکەمان نیشان دەدات، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە بەرگێکی تەواو داپۆشراوی پێوەیە بە مەبەستی ئاشکرا نەکردنی ڕووی پشتەوەی، ناتوانین بزانین کە دیزاینی کامێرایەکانی مۆبایلە چۆنن.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Huawei P40 Pro لە پشتەوە خاوەن 5 دانە کامێرای ئاست بەرز ببێت و خاوەن کۆگای گووگڵ پلەی و هیچکام لە ئەپە سەرەکییەکانی دیکەی گووگڵ نەبێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی 3 ـی ئەمساڵدا لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕەنسا، کۆمپانیای هواوەی زنجیرە مۆبایلەکانی Huawei P40 ڕابگەیەنێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ