هەواڵ 11, نیسان 2024

هواوەی بیستۆکی FreeBuds Lipstick 2 لە شێوەی سووراو نمایش کرد

سامسۆنگ ئەمڕۆ لاپتۆپی لە چین کۆنگرەی بەست و لاپتۆپی MateBook X Pro 2024 نمایش کرد و لە پاڵ ئەوەش بیستۆکی بێتەلی Huawei FreeBuds Lipstick 2. ئەم بیستۆکە بێتەلە کەیسی بارگاوی کردنەوەکەی لە شێوەی سووراوی ئافرەتانە. هەروەها شێوازی بیستۆکەکە لە بیستۆکی بێتەلی Huawei FreeBuds 5 دەچێت. هەروەها دەتوانرێت کەیسی بارگاوی کردنەوەکەی بە پەتێکی کورت ببەسترێتەوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی وەک جانتایەک هەڵبگیرێت.

 

 

پشتگیری لە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاوی دووڕەگ (Hybrid ANC) دەکات. بە تەنها بیستۆکەکان بەرگەی 5 کاتژمێر کار کردن دەگرێت و بە کەیسەکەوە بەرگەی 24 کاتژمێر دەگرێت. نرخی بیستۆکەکە لە چین بریتییە لە 235 دۆلار و بە هەردوو ڕەنگی سپی و ڕەش بەردەست دەبێت.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ