هەواڵ
7, ئایار 2024
نەوەی دووەمی Nintendo Switch لە پێش مانگی چوار ساڵی داهاتوو نمایش دەکرێت
لە کۆتاییدا نێتێندۆ هاتە دەنگ لەسەر نەوەی دووەمی کۆنسوڵی Nintendo Switch کە هاوکات بوو لەگەڵ بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆمپانیاکە. سەرۆکی نێتێندۆ ڕایگەیاند کە نەوەی نوێی کۆنسوڵەکە لە ساڵی دارایی 2025 نمایش دەکرێت، واتا پێش مانگی چواری ساڵی داهاتوو.
هەروەها پێشبینی ڕێژەی فرۆشی کۆنسوڵەکە کەم کراوەتەوە بۆ 13.5 ملیۆن یەکە، کە لە ساڵی ڕابردوو 15.7 ملیۆن یەکە بووە. هەروەها ژمارەی یاریکەرە چالاکەکانی کۆنسوڵەکە 123 ملیۆن بووە لە ساڵی ڕابردوو. پێشبینی دەکرێت ڕێژەی داهات بە بڕی %19 و ڕێژەی قازانج بە ڕێژەی %39 دابەزێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.