ڕێدمی
10, کانوونی دووەم 2025
ڕێدمی دوو مۆبایلی لە زنجیرەی نۆوت 14 بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش کرد

ڕێدمی ئەمڕۆ زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 14 و چەند بەرهەمێکی دیکەی بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش کرد. لە نێوانیاندا Redmi Note 14 4G و Redmi Note 14 5G.
جۆری 5G، چیپسێتی Dimensity 7025 Ultra لەسەر جێگیر کراوە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت کە ڕووناکی دەگاتە 2,100 نیت و پارێزەری Gorilla Glass 5 لەسەر جێگیر کراوە. وە کامێرای سێڵفی 20 مێگاپێکسڵە و بە شێوەی چاڵی ڕوونما بوونی هەیە.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی و مایکرۆی 2 مێگاپێکسڵی هەیە. بڕوانامەی IP64 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. پاترییەکی قەبارە 5,110 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 45 واتی لەسەر جێگیر کراوە.
هەرچی جۆری 4G ـیە، چیپسێتی Helio G99 لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە، بەڵام کامێرای گۆشە فراوانی نییە و دوو کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ قووڵی و مایکرۆ هەیە.
هەمان قەبارە و تایبەتمەندی ڕوونمای جۆری 5G هەیە بەڵام ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 1,800 نیت.
پاترییەکی قەبارە 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 واتی لەسەر جێگیر کراوە. هەروەها ئەم جۆرەیان بڕوانامەی IP54 هەیە.
جۆری 5G بەمزووانە نرخی ڕادەگەیەنێت و جۆری 4G نرخی لە 200 یۆرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت دەست پێ دەکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.