وەن پڵەس
7, شوبات 2023
تابلێتی OnePlus Pad وەک یەکەمین تابلێتی کۆمپانیاکە نمایشکرا

بە فەرمی ئەمرۆ کۆمپانیای وەن پڵەس یەکەمین تابلێتی بەناوی OnePlus Pad نمایش كرد. تابەکە ڕوونمایەکی قەبارە 11.61 ئینجی بە ڕوونی 2800×2000 پبکسڵ لە جۆری LCD هەیە، کە تێکرایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە و پشتگیری لە هەر یەک لە تەکنەلۆژیاکانی Dolby Atmos و Dolby Vision دەکات.
ئەم تابە بە چیپسێتی Dimensity 9000 بەهێز کراوە. بەشی پشتەوە یەک کامێرا لەخۆدەگرێت بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ، کە توانای هەیە بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار بکات و کامێرای سێڵفیەکەی ڕوونی 8 مێگاپیکسڵە.

پاترییەکەی قەبارەی 9510 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 واتی، کە توانای هەیە تەواوی پاترییەکە لە ماوەی 80 خولەک بارگاوی بکاتەوە. وەن پڵەس دەڵێت بەرگەی 14 کاتژمێر لە سەیرکردنی ڤیدیۆ دەگرێت.
وەنپڵەس پاد بە ڕامی تاکو 12 گێگابایت بەردەست دەبێت لەجۆری LPDDR 5 و بیرگەی جۆری UFS 3.1.
هەروەها پێویست ناکات بە دوای ئیکسسواراتەوە بیت چونکە وەنپڵەس پاد بە پێنوسی Stylo و تەختەکلیلەوە بەردەست دەبێت. هەروەک ڕووکاری سیستەمەکەش لەلای بەکارهێنەر ئاسایی و ئاشنا دەبێت.

نرخی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 479 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.