ئەیسووس
5, شوبات 2025
ئەیسووس نەوەیەکی نوێی لە مۆبایلەکانی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ خێزانی زنجیرە مۆبایلی ئەیسووس ڕۆگ فۆن 9 گەورەتر بوو بە نمایش کردنی ROG Phone 9 FE. کە لە وڵاتی تایلەند و بە نرخی 890 دۆلار نمایش کرا.
چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە و 16 گێگابایت ڕامی جۆری LPDDR5X و 256 گێگابایت بیرگەی جۆری UFS 4.0 هەیە. هەروەها ڕوونماکەی قەبارەی 6.78 ئینجە لە جۆری LTPO AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 165 هێرتز و ڕووناکی کۆتایی 2,500 نیت.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 13 مێگاپێکسڵی و ماکرۆی 5 مێگاپێکسڵی هەیە، هەروەها کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵە.

بڕوانامەی IP68 ـی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز بەدەست هێناوە و پاترییەکەی قەبارەی 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە خێرا بارگاوی کەرەوەی 65 وات دەکات. هەروەها مۆبایلەکە کار بە وەشانی ئەندرۆید 15 لەگەڵ ڕووکاری بەکارهێنەری ROG UI دەکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.