پلەیستەیشن
23, نیسان 2025
یاری Ghost of Yōtei لە کۆتایی ئەمساڵ بڵاو دەکرێتەوە
یەکێک لە گەورەترین یارییەکانی ئەمساڵی پلەیستەیشن 5، Ghost of Yōtei، لە بەرواری 2ـی مانگی 10 بڵاو دەکرێتەوە. چیرۆکی یارییەکە باس لە 200 ساڵ لە دوای ڕووداوەکان بەشی یەکەم دەکات. باس لە کارەکتەرێکی ئافرەت دەکات بە ناوی Atsu، لە هەوڵی تۆڵەسەندنەوەی خێزانەکەیەتی.
یارییەکە جیهانی کراوەیە، هەروەها یاریکەر دەتوانێت ئەرکەکانی یارییەکەش بە خواستی خۆی تەواو بکات نەوەک بە شێوەی ڕیزبەندی.
جگە لەم یارییە، سۆنی تەنها یاری Death Stranding 2: On the Beach بۆ PS5 بڵاو دەکاتەوە لە ناوەڕاستی ئەمساڵ.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.