مایکرۆسۆفت 9, كانونی یه‌كه‌م 2019

لە ساڵی 2021 ـدا مایکرۆسۆفت بە تەواوی پشتگیری ئەپەکانی Office لە سیستەمی Windows 10 Mobile دەوەستێنێت

کۆتایی سیستەمی کارپێکەری Windows 10 Mobile و سەرجەم وەشانەکانی دیکەی سیستەمی Windows Phone نزیک بۆتەوە. پێشتر دەمانزانی کە لە ڕێکەوتی 10-12 ـی ئەمساڵدا مایکرۆسۆفت بە تەواوەتی پشتگیری خۆی لە سیستەمی کارپێکەری Windows 10 Mobile دەوەستێنێت (بەڵێ، سبەینێیە!). ئێستا، مایکرۆسۆفت هەواڵێکی دیکەی ناخۆشی پێیە بۆ بەکارهێنەران و هەوادارانی سیستەمە کارپێکەرەکە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتی 12 ـی 1 ـی 2021 ـدا چیدیکە نوێکاری چارەسەرکەر، ئاسایشی یاخود تەکنیکی ڕەوانەی هەریەکە لە ئەپەکانی Word و Excel و PowerPoint و OneNote لە سیستەمی کارپێکەری Windows 10 Mobile ـدا ناکەن. ئەپەکان بەردەوام دەبن لە کارکردن، بەڵام چیدیکە ناتوانرێت لەسەر ئامێری دیکەی نوێ دابمەزرێندرێن.

بە هۆی پاساوی نوێکارییە ئاسایشییەکانەوە، بە چڕی پێشنیازت بۆ دەکەین کە مۆبایلەکەت بگۆڕیت بۆ iOS یاخود Android ئەگەر دەتەوێت بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی ئەپەکانی Office.

-بەڕێز Bill Doll بەڕێوەبەری بازاڕکردنی ئەپەکانی Office لە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت

ئەم ڕاگەیاندراوەی مایکرۆسۆفت سەرسامکەرانە نییە، چونکە ئاشکرایە کە داهاتووی سیستەمی کارپێکەری Windows 10 Mobile بە کوێ دەگات و ئەو هەموو ساڵە گەشەی چەندە لاواز بووە. سبەینێش مایکرۆسۆفت بە تەواوەتی پشتگیری لە سیستەمە کارپێکەرەکە دەوەستێنێت و چیدیکە وەشانی چارەسەرکەر و ئاسایشی نوێی بۆ ڕەوانە ناکات.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ