گووگڵ
24, تەممووز 2025
گووگڵ بە هەڵە زنجیرە مۆبایلی Pixel 10 دزە پێکرد

نزیکەی مانگێک پێش نمایش کردنی لە لایەن گووگڵەوە، پێگەی Android Authority توانی دەستی بگات بە بڵاوکراوەیەکی زنجیرە مۆبایلی Google Pixel 10 لە کۆگای Google Play.
ڕەنگەکانی زنجیرەکە هەروەکو هەواڵە دزەپێکراوەکان بوو کە هەفتەیەک پێش ئێستا بڵاو بوویەوە. ڕەنگی شین و خۆڵەمێشی بریتیین لە ڕەنگە نوێیەکان.
هەرچی دەربارەی تایبەتمەندییە نوێیەکانی زنجیرەکەیە، گووگڵ کامێرای سێیەم لە جۆری ئاسایی زنجیرەکە زیاد دەکات، هەروەها کامێرای جۆری پرۆیەکان باشتر دەکات، جۆری چەماوەش، بڕوانامەی دژە خۆڵ و تۆزی دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.