نەثینگ
17, ئەیلوول 2025
وەشانی Nothing OS 4.0 بە نوێکردنەوەی دۆخی تاریک و زیاترەوە ڕاگەیەندرا

پاش چەند تیزەرێک، ئەمڕۆ بە فەرمی وەشانی Nothing OS 4.0 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 16 ڕاگەیاندرا. نەسینگ بە شێوەیەکی گشتی دیزاینی ڕووکارەکەی نوێکردۆتەوە. هەروەها نەسینگ دۆخێکی نوێی تاریکی بەردەست خستووە کە ناودەبرێت بە Extra dark mode و Contrast زیاترە (ڕووناکی و ڕەشێتی باشتر کراوە). فرە کرداری (Multitasking) باشتر کراوە بە بچووک کردنەوەی دوو ئەپ و خێراتر کردنی گۆڕین لە نێوانیاندا. نەسینگ دەڵێت کردنەوەی ئەپەکان بە شێوەیەکی گشتی خێراتر و نەرمتر کراون.
شێوازی کاتژمێر و فۆنتەکەی گۆڕاوە و ئەپی کامێرا و گالەری و تۆمار کردنی دەنگ بە شێوەیەکی گشتی دیزاین کراونەتەوە. هەروەها بەشێکی تایبەت جیا کراوەتەوە بۆ هەژمار کردنی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد. نەسینگ هیچ وادەیەکی دیاری کراوی بۆ بەردەست خستنی ئەم وەشانە دیاری نەکردووە و تەنها دەڵێت بەمزووانە بە شێوەی تاقیکاری بەردەست دەبێت. ئەو مۆبایلانەی نەسینگ کە پشتگیری لەم وەشانە دەکەن بریتین لە:
Nothing Phone (3)
Nothing Phone (3a)
Nothing Phone (3a) Pro
Nothing Phone (2)
Nothing Phone (2a)
Nothing Phone (2a) Plus
CMF Phone 1
CMF Phone 2 Pro
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.